هۆکاری چرچبونی دەوروبەری دەم و شێوازی چارەسەر کردنی

خەندان لایف-

لەگەڵ زیاد بونی تەمەن چرچ بونی پێست زیاتر دەبێت، بە تایبەتی چرچ بونی روخسار زیاتر دەردەکەوێت، رەنگە هەندێک حاڵەتی دەرونی ناخۆش بۆ کەسەکە دروست بکات، ماڵپەری fustany ئەو هۆکارانەی خستۆتەرو کە هۆکارن بۆ چرچ بونی دەوروبەری دەم و شێوازی چارەسەر کردنی خستۆتەرو.

هۆکارەکان:
لەگەڵ زیاد بونی تەمەن چرچ بونی روخسار زیاد دەبێت بەڵام دەکرێت ئەمانە هۆکاربن:

یەکەم: جگەرەکێشان، سەرەۆای ئەو زیانانەی هەیەتی هۆکارە بۆ چرچ بونی دەوروبەری دەم.

دووەم: خواردنەوەی شلەمەنیەکان بە قەسەب.

سێیەم: فوکردن بە دەم یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکە.

شێوازی چارەسەرکردن: 

یەکەم: دوربکەوە لەو شتانەی کە هۆکارە بۆ چرچ بونی پێست.

دووەم: دژە خۆر بەکاربهێنە بۆ ئەو شوێنە بۆ ئەوەی تیشکی خۆز زیانی پێ نەگەیەنێت.

سێیەم: ئاو زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی پێستت بە شێداری بمێنێتەوە.

چوارەم: رۆژانە مەساجی سروستی بۆ بکە، دەوتوانیت سود لەم ڤیدیۆیە وەربگریت بۆ شێوازی مەساج کردنی دوروبەری دەم.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 16823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP