چۆن کێشەی ئارەق کردنەوە چارەسەر بکەیت لە هاویندا


خەندان لایف-

ئارەق کردنەوە کێشەی زۆرێک لە خەڵکیە کە زۆر کات بە مەبەستی چارەسەر کردنی پەنا بۆ هەندێک کە پێکهاتە کیماییەکان دەبەن کە رەنگە دواتر کاریگەری خراپ لەسەر کەسەکە بە جێبهێڵێت، ماڵپەڕی yawmiyati باشترین رێگای بڵاوکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردن و بنبڕکردنی ئارەق کردنەوە لە گەرمای هاویندا.

هۆکارەکان:
یەکەم: جلوبەرگ رۆڵی سەرەکی هەیە لە ئارەق کردنەوە، پێویستە لەم کاتەدا سەرنج بکەیتە سەر جۆری ئەو جلانەی دەیپۆشیت، باشترە جلەکان لە مادەی سروشتی پێکهاتبن وەکو لۆکە و کەتان.

دووەم: رەنگی جل کاریگەری زۆری هەیە، باشترە ئەو جلانە بپۆشیت کە رەنگەکانی کراوەن وەکو سپی، بێجی، دوربکەویتەوە لە رەنگە داخراوەکان وەکو رەش.

سێیەم: جۆری خۆراک هۆکارە بۆ ئارەق کردنەوە، باشترە ئاگاداری شێوازی خواردن بیت و دوربکەویتەوە لە خواردنەوە گەرمەکان.

چارەسەرکردن:

دەتوانیت سود لە چا وەربگریت بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەت، چای رەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەق کردن و هەروەها هۆکاری سەرەکیە بۆ لەناوبردنی بەکتریا.

شێوازی بەکارهێنان:
٢ کیسە چای ئامادەکراو بکەرە ناو دوپەرداخ ئاوی گەرم بۆ ماوەی 10 خولەک جێی بهێڵە، دواتر بیدە لە شوێنەکە بۆ ماوەی 30 بۆ 60 خولەک دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی جارێک ئەمە دوبارە بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP