لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
بەرپرسیاریەتی گەورەت لەسەرشانە و هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت بەپێی پلانەکان، بە خێرایی بڕیار نادروست مەدە دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر خۆشەویستەکەت هەیە، پاش ماندوبون و روبەروبونەوەیەکی زۆر، پێویستە پشوبدەیت.

گا: 
لەخۆتەوە هیچ قوربانییەک مەدە بۆ رازیکردنی هاوپیشەکانت، هەڵەیە و دواتر تۆ زەرەرمەند دەبیت، بوونی دۆست و هاوڕێ و خێزانەکەت بنەمای سەرەکی بۆ ئاسودەبونی تۆ لە ژیان و هێوربونەوەی دەرونت، باشترە کەمێک ئاگاداری خواردنی سوێربیت.

دوانە: 
هاوپیشەکانت رەنگە پێویستیان بە ئامۆژگاری تۆ هەبێت، گرنگە ئەو هاوکاریە پێشکەشبکەیت و لەخۆتبایی نەبیت، بێگومان ئەنجامدانی ئەو چالاکی و کارانەی پەیوەندی بە ژیانی تایبەتی خۆتەوە هەیە ئاسودەت دەکات، ئاگاداری خۆتبە و رێگامەدە پەستانی دەرونی بێ توانا و بێهێز بکات.

قرژاڵ: 
لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکی باش هەیە و پێکەوە هەوڵدەدەن بۆ باشترکردنی بەرهەمی کارەکانتان، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەختەوەرن و گرفتێکتان نییە، گرنگە بایەخ بە حەوانەوەی جەستەت بدەیت، چونکە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

شێر: 
بارودۆخەکە زۆرباشە و گرفتەکان چارەسەردەبن، ئەگەر بەمەبەستی چارەسەرکردن نەبێت، لەخۆتەوە دەستوەرمەدەرە کاری کەسانی دیکەوە، چونکە توشی کێشە دەبیت، جێبەجێکردنی کارە کەڵەکەبوەکان، ئەرکێکی گرنگە بۆ ئەوەی دەرونت ئارامبیتەوە.

فەریک:
ئەرکەکانت جێبەجێ دەکەیت لەرێگای پەیوەندیەکانتەوە، راستگۆیانە مامەڵەکردنی خۆشەویستەکەت نیشانەی رێز و سۆز و میهرەبانی تۆیە، هەنگاوی نوێ دەنێن، رەنگە کەمێک جەستەت ماندوبێت، بەهۆی کەشوهەواوە.

تەرازو: 
ئارامی و رەفتاری دادپەروەرانە وادەکات خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزبیت و چارەسەری هەمو کێشەکانی بکەیت کە روبەروی کارەکەت دەبێتەوە، پەیوەندی سۆزداریت رەنگە کەمێک ئاڵۆزبێت، بەڵام دەبێت خۆڕاگربیت، رێگامەدە دڵەڕاوکێ تەندروستیت تێکبدات.

دوپشک:
لەگەڵ هاوپیشەکانت بەشێوەیەکی باش کاردەکەیت و خواست و هیواکانت بەدیدەهێنیت، هەست بە تەنگەنەفەسی دەکەیت و ژیانت ئاڵۆزبوە، بەڵام کاتییە و داوای هاوکاری لە کەسانی پسپۆڕبکە، کە جێگای متمانەن، لایەنی دەرونیت لە باشترین کاتدایە و تواناکانت پۆزەتیڤین.

کەوان: 
خۆتبەدوربگرە لە ناکۆکی و لایەنی پیشەیت فەرامۆش مەک، بەتایبەت ئەرکە گرنگەکان، چونکە دواتر کێشەکان خراپتر دەبن، تەندروستیت ناجێگیرە و بیرکردنەوەی نێگەتڤی دەرونتی داگیرکردووە.

گیسک: 
بێگومان چانسێکی باش دێتەبەردەمت، گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە و هیچ کێشەیەکی بونی نییە و زیاتر لە یەکتری نزیکدەبنەوە، راهێنانی وەرزشی باشترین یارمەتیدەری تەندروستیتە.

سەتڵ:
سەرجەم کارەکانت رێکبخەرەوە و ئەرکە گرنگەکانت بخەرەپێشەوە، رێگامەدە گومان پەیوەندی سۆزداریت تێکبدات، دەرونت هێندە ماندومەکە بە داهاتوەوە.

نەهەنگ:
سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنیت و لە ئامانجەکانت نزیکدەبیتەوە، بەهۆی سەرقاڵی رۆژانەوە پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ناجێگیرە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە، لەپێناو دابەزاندنی کێشت.

ئه‌م بابه‌ته 57917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP