جیهان هاشم بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت


خەندان لایف-

مەیک ئەپ ئارتیستی بەناوبانگی ناو سۆشیاڵ میدیا "جیهان هاشم" بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت.

خانمە مۆدێل و مەیک ئەپ ئارتیست "جیهان هاشم" نوێترین وێنەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی نوێ و ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت، هەوادارانی ئەم ستایلە نوێیەی بە سەرنج راکێش وەسف دەکەن.

جیهان هاشم لەدایکبووی ساڵی 1989 خەڵکی خانەقینە، لە دوای بڵاوکردنەوەی هەندێک گرتە ڤیدیۆی جوانکاری لە تۆری کۆمەڵایەتی توانی لە ماوەیەکی کەمدا هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە، لە ئێستا خاوەنی 1 ملیۆن و 700 هەزار فۆلۆوەرسە.

 

ئه‌م بابه‌ته 18996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP