موعین ڤیدیۆی یەکێک لە گۆرانیەکانی کۆنسێرتەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

موعین ئەسفەهانی ڤیدیۆی یەکێک لە گۆرانیەکانی ئەو کۆنسێرتەی بڵاوکردەوە کە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچو.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی فارسی "موعین ئەسفەهانی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب یەکێک لەو گۆرانیانەی کە لە کۆنسێرتەکەی سلێمانی وتبوی بە ناوی "کەعبە"، ساتی وتنی ئەو گۆرانیەی لە کۆنسێرتەکەی بە شێوەی ڤیدیۆ بڵاو کردەوە.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "مەسعود ئامینی" بۆ نوسراوە، ئەرێنجمێنتەکەی لەلایەن "ئەندرانیک" کراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "زینگورت پیکچەرس" ئەنجام دراوە.

مانگی رابردو "موعین ئەسفەهانی" بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرت سەردانی سلێمانی کرد، لە 6حوزەیران کۆنسێرتەکەی بە ئامادەبونی زیاتر لە چوار هەزار هەوادار بەرێوە چو.

 

ئه‌م بابه‌ته 31873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP