چۆن لیمۆ بەکاربهێنیت بۆ دابەزاندنی کێش


خەندان لایف-

لیمۆ یەکێکە لە میوە بەسودەکان بۆ جەستە و رۆڵیکی کاریگەری هەیە لە سوتاندنی چەوری و کەم کردنەوەی کێش، ماڵپەڕی ounousa ئەو شێوازەی خستۆتە رو کە چۆن بە بەکارهێنانی لیمۆ کێشی جەستەت دابەزێنیت.

سودەکانی لیمۆ بۆ دابەزاندی کێش:
یەکەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کێشی جەستە بە خێرایی کەم دەکات پێی.

دووەم: رۆڵێکی کاریگەری هەیە کە سوتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش.

سێیەم: رێژەیەکی دیاریکراو لە کالۆری تێدایە، وا دەکات هەست بە تێری بکەیت.

چوارەم: جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزیت، یارمەتی کەم کردنەوەی کێش دەدات.

چەند شێوازێکی بەکارهێنانی لیمۆ بۆ دابەزاندنی کێش:
یەکەم: دەتوانیت لیمۆ بکەیت بەسەر خواردنەکان کە دەیخۆیت وەکە ماسی، مریشک، سپێناغ، هەمو جۆرەکانی سەوزەوات.

دووەم: چەند پارچە لیمۆیەک بە توێکلەوە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە، رۆژی سێ پەرداخ بخۆرەوە.

سێیەم: لیمۆیەک بە توێکلەوە بکە بە چەند پارچەیەکەوە لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵی بکە، دواتر کەوچکێک هەنگوینی بۆ زیاد بکە، کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

چوارەم: هەندێک ئاوی لیمۆ بکەرە ناو چای سەوز و رۆژی دوجار بیخۆ، کاریگەری زۆر باشی هەیە لە سوتاندی چەوری.

ئه‌م بابه‌ته 25430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP