فیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت

خەندان لایف-

کورتە فیلمێکی ئێرانی بە ناوی "حلزون" خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لە ئەرجەنتین کە دەرهێنەرەکەی کوردە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی سێ پیاوە کە پلانیان داناوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر سنور بپەڕێنەوە بۆ تورکیا، ئەو قاچاخچیەی کە دەیەوێت بیانبات ڕوبەروی کۆمەڵێک کێشەیان دەکاتەوە و فێڵیان لێ دەکات.

کورتە فیلمی "حلزون" لەلایەن "محەمەد تۆریواران" کاری دەرهێانی بۆ ئەنجام دراوە، لە 20ی حوزیران لە خولی فیستیڤاڵی CINEVERSATIL لە ئەرجەنتین بۆ یەکەمین جار نمایشکراو خەڵاتی باشترین فیلمی پێ درا.


 

ئه‌م بابه‌ته 3256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP