7 جۆر خواردن کە پیربون پێشدەخات

خەندان لایف-

بەگشتی خەڵک ئارەزوی ئەوە دەکات کەمتر لە تەمەنی خۆی دەربکەوێت، روخساری بە گەنجی بمێنێتەوە، بەڵام رۆژانە بی ئەوەی ئاگادار بین هەندێک خۆراک دەخۆین کە پیپربون پێشدەخەن، ماڵپەڕی organicwelcome ئەو 7 جۆر خۆراکەی بڵاوکردۆتەوە کە بە وازهێنانی پیربون دوادەخەیت.

یەکەم: رۆنی چێشت لێنان یان کەرە، رێژەیەکی زۆر لە چەوری لە خۆگرتوە، رێژەی ئاو لە جەستەدا کەم دەکاتەوە، هۆکارە بۆ دروستبونی چرچی ڕوخسار.

 

دووەم: خواردنە خێراکان و لە قوتوکراوەکان، ڕیژەیەکی زۆر خوێی لە خۆگرتوە و دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جەستە.

 

سێیەم: خواردنەوە وزە بەخشەکان، رەنگە ئەو رۆژەت پر وزە بکات، بەڵام دەبێتە هۆی تێکدانی سیستمی خەو، هەروەها رێژەیەکی زۆر لە شەکر، کافاین، سۆدیۆم، ئەسیدی لە خۆ گرتوە کە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

 

چوارەم: خواردنی شیرینی، دەبێتە هۆی قەڵەوبون و هەوکردن لە جەستەدا، توانای بەرگری جەستە کەم دەکاتەوە بەرامبەر بە نەخۆشی، هۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجە.

 

پێنجەم: خواردنی نان و ئەو خۆراکانەی لە ئارد دروست دەکرێن دەبنە هۆی بەرز بونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا، هەروەها دەبێتە هۆی چرچ بونی پێست و دروستبونی زیبکە.

 

شەشەم: خواردنەوە کحولیەکان، رێژەیەکی زۆر شەکری لە خۆ گرتوە، ڤیتامین ئەی لە جەستەدا کەم دەکاتەوە، دەبێتە هۆی زو پیر بون و وشک بونەوەی جەستە، کاریگەری خراپی لەسەر گەدەو گورچیلەکان هەیە.

 

حەوتەم: گۆشتی ئامادەکراو، هۆکاری سەرەکیە بۆ توشبون بە شێرپەنجە و دەبێتە هۆی پیربون و چرچبونی پێست، بە وازهێنانی جەستە بە تەندروستی و گەنجێتی دەمێنێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 14034 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP