لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی کارەکانت راپەڕێنیت و بەرپرسیارانە کێشەکانت چارەسەربکەیت، لایەنی سۆزداریت راستەوخۆ پەیوەندی بە بیرکردنەوە و بڕیارەکانت هەیە لە ژیانتدا، کە رەنگە هەندێک کات ژیانت ئاڵۆزبێت، سوود لە کاتی بەتاڵت وەربگرە بۆ چالاکی جۆراوجۆر.

گا:
سود لە هەموو هەڵەکانت و ئەو هۆکارانەی بێزارت دەکات وەربگرە، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت جێگیرنییە و گۆڕانکاری زۆر رودەدات، کە رەنگە لە پێشبینی تۆدا نەبووبێت، لەکاتی بەتاڵدا گوێبیستی میوزیک و گۆرانی ئارامبەخش بە.

دوانە: 
رەنگە پەستانێکی زۆر بکەوێتە سەرشانت، بەڵام دەبێت خۆڕاگربیت، لەدوای ناکۆکیەکی زۆر لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت، پەیوەندیتان ئارامدەبێتەوە، تەندروستیت جێگیرە و هەست بە حەوانەوە دەکەیت.

قرژاڵ: 
لە شكستی کارەکانت مەترسە و هەوڵبدە لێوەی فێربە، کاتێک بیر لە سەرنجڕاکێشانی کەسێک دەکەیتەوە بەلای خۆتدا، بەپەلە بڕیارمەدە، تەندروستیت باشە ئەم ماوەیە.

شێر: 
هەمیشە بەدوای چانسی نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی پەرە بە تواناکانت بدەیت، کەسێکی میهرەبان و بەسۆزیت، ئەمەش وادەکات هەستەکانت هەمیشە دەربکەوێت، گەشتکردن لەگەڵ هاوڕێ و ئازیزانت دەرونت ئارامدەکاتەوە.

فەریک:
هاوپیشە و بەرپرسەکانت سەرسامن بە کارەکانت، بەهۆی ئەوەی کەسێکی رێکخراویت و ئامانجت هەیە، هەرگیز بەرگری لە کەسانێک مەکە کە نایناسیت بە باشی، گرنگە مانگانە پشکنین بکەیت، بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە تەندروستیت.

تەرازو: 
رەنگە کەمێک ماندوبیت و لە کارەکەت نەتوانیت بەباشی ئەرکەکانت راپەڕێنیت، لایەنی سۆزداریت ناجێگیرە، بەهۆی سەرقاڵی رۆژانەوە، تەندروستیت باش نییە و لایەنی دەرونیت ماندوە، بەهۆی فەرامۆشکردنی چالاکی جۆراوجۆر.

دوپشک:
هیچ بڕیارێک مەدە تا تەواو بەدواداچوونی بۆ نەکەیت، چونکە لە بەرژەوەندی تۆ نابێت، پێش ئەوەی لۆمەی خۆشەویستەکەت بکەیت و بڕیاری لەسەر بدەیت، گرنگە گوێی لێبگریت، توڕەیی و بڕیاردانی خێرا خاڵی لاوازی تۆ نیشاندەدات.

کەوان:
لایەنی کارەکەت کەمێک ئاڵۆزە و متمانە لەدەستدەدەیت، بەتایبەت لەلایەن بەرپرسانی کارەکەتەوە، دەکرێت کەمێک وریابیت، باشترین چارەسەر بۆ نەهێشتنی ناکۆکیەکان، راستگۆییە، هەوڵبدە ئاگاداری جۆری خۆراکەکانت بدە، بەتایبەت زۆر خواردنی گۆشت.

گیسک: 
پێویستە ئەزموونی نوێ بکەیت لە کارەکەت دا، پەیوەندیەکانت چالاکبکەیت، لێبوردنی زۆر بەرامبەر خۆشەویستەکەت راستگۆیی و خۆشەویستی تۆ نیشان دەدات، گرنگە هەمیشە بایەخ بە وەرزش بدەیت.

سەتڵ:
سەرکەوتنی بەردەوام وادەکات متمانەی هاوپیشەکانت بەدەستبهێنیت، بایەخدان بە ماڵ رەنگە بۆ تۆ ئاسان نەبێت، دەکرێت هەندێک کات داوای هاوکاری لە کەسێکی دڵسۆز بکەیت، ئاگاداری سیستمی خۆراکیت بە.

نەهەنگ:

پێویستە روبەروی کێشە و ئاستەنگەکان ببیتەوە، لە لایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت باش نییە، بایەخدان بەو چالاکیانەی کە ئاستی زانیاریت بەرزدەکاتەوە، هۆکارە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جیاواز بیربکەیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 51841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP