لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
ئەمڕۆ چانسێکی نوێت هەیە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و روبەروی بەربەستەکان بیتەوە بوێرانە، باشترە کەمێک بە ئاگابیت لە دوژمنەکانت، بەڵام هەوڵبدە کاتێکی خۆش بەسەربەرە، راهێنانی وەرزشی بەسودە لەم وەرزەدا و بەردەوام بە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

گا:
پرۆژە و کاری نوێ چاوەڕێت دەکات و گۆڕانکاری گەورە رودەدات، بەڵام باشترە کەمێک زیاتر سەرنج بدەیت، کەسێکی گرنگ دەناسیت لە ژیانتدا و رەنگە پەیوەندی سۆزداری دروست بکەیت، هەمیشە پارێزگاری لە لایەنی دەرونیت بکە و هەوڵبدە ئارام و لەسەرخۆبە.

دوانە:
باشترە هەڵەکانت راست بکەیتەوە زیاتر لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاک بیت و کاربکەیت، بەپێی توانا تەندروستیت بپارێزە و راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە.


قرژاڵ:
رەنگە روبەروی هەندێک بەربەست و قورسایی ببیتەوە، بەڵام گۆڕانکاری رودەدات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت باشتر دەبێت و ئاسودە دەبیت، ئاگاداری تەندروستی دەرونیت بە، ڕێگامەدە توڕەی زاڵبێت بەسەرتدا.

شێر:
ئەمڕۆ کەسانی گرنگ دەبینیت رەنگە هەنگاوی نوێ بنێیت، چاوەڕوانی پەیوەندی سۆزداری نوێ بکە لە ژیانتدا، بەڵام ئەگەر کەسێک بوونی نییە لە ژیانتدا، تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیت کاتییە و دەبێت ئاگاداری خۆت بیت.

فەریک:
ئەمڕۆ لە وێستگەیەکی نوێ دەوەستیت و دەتوانیت هەنگاوی زۆر گەورە بنێیت، خۆشەویستەکەت پشتیوانیت دەکات و بەردەوام لەگەڵ دەمێنێتەوە لەکاتە هەستیارەکاندا، باشترە زیاتر تەندروستیت بپارێزیت.

تەرازوو:
چانسی باشتر دێتەپێش، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت لایەنی دارایت بەرەوپێش بەریت، پرۆژەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت وردە وردە دەبێتە راستی و دەگەیت بە ئامانجەکانت، لەروی تەندروستیەوە هەست بە باشی دەکەیت.

دوپشک:
هەواڵێکی نوێ دەبیستیت یان رەنگە گۆڕانکاریەکی گرنگ روبدات  ماددیەوە بارودۆخت باشتر ببێت، خەونەکانت نزیک دەبێتەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هەوڵبدە سود لەو چانسانە ببینە کە دێنە بەردەمت، باشترە کاتێک تەرخان بکەیت بۆ وەرزش کردن.

کەوان:
هێندە کارەکان ئاڵۆز مەکە، هەمیشە خۆت بگونجێنە لەگەڵ بارودۆخی کارەکەت، رێگامەدە خەم زاڵبێت بەسەرتدا و بێ هیوات بکات، سەرنجی هەمووان بەلای خۆتدا رادەکێشیت بەڵام هەوڵبدە زۆر وریابە، ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانت بە و رێگامەدە کێشت زیادبکات.

گیسک:
خۆت مەدزرەوە لە راپەراندنی ئەرکەکانت و هەوڵبدە لە تاقیکردنەوەکان سەرکەتو بیت لەهەموو بارودۆخێکدا، کەمێک توڕەیت کەم بکەرەوە بەرامبەر خۆشەویستەکەت، دەنا کێشەی گەورەت بۆ دروست دەبێت، ئاگاداری کاتی خواردن و خەوت بە باشترە.

سەتڵ:
هەوڵبدە دڵنیابیتەوە لە بوونی پێداویستیەکانت بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکیەکانت بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بگەیت بە ئامانجەکانت، هێندە نێگەتیڤانە بیرمەکەرەوە لەبەردەم خۆشەویستەکەت هەمیشە هەوڵبدە ئیجابی بە، تەندروستیت باشتر دەبێت.

نەھەنگ:
پێش ئەوەی کێشەکان ئاڵۆزتر بێت هەوڵی چارەسەرکردنی بدە باشترە، رەنگە هەندێک جار پەرۆشیت بۆ کارەکەت لە دەست بدەیت بەڵام کاتییە و سەرکەوتنت لەپێشە، بە قۆناغێکی هەستیار و خراپدا تێپەڕدەبیت، هێندە زیادەڕەوی لە خواردندا مەکە.

ئه‌م بابه‌ته 34970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP