شێوازی دروستکردنی مەحشی کولەکە


خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
1 کیلۆ کولەکەی سەوز
1 کوپ برنج
3 کەوچکی گەورە زەیتی روەکی
½ کیلۆ گۆشتی قیمە
1 کوپ دۆشاوی تەماتە
کەوچکێکی گەورە باهارات
کەوچکێک بچوک ئاڵەتی رەش
خوێ بەپێی ئارەزو
کوپێک گوشراوی لیمۆ
سیر

شێوازی ئامادەکردنی:
- بۆ ئامادەکردنی ناوەکەی زەیتەکە گەرم بکە، برنج و بەهارات و ئاڵەتو خوێکەی تێبکە، سوری بکەرەوە، پاشان قیمەکە سورکەرەوە، سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە.
- کولەکەکان ناوەکەی دەربهێنە و لەگەڵ ناوەکەی کەمێک سوری بکەرەوە، پاشان بیکەرەوە ناو کولەکەکە.
- دوای ئەوەی ئەو کارانەت کرد بیکەرە ناو دەفرێکی فڕنەوە نیو لیتر ئاو و دۆشاوی تەماتە سیر و ئاوی لیمۆ و خوێی تێبکە، پاشان بکەرە ناو ناو فڕنەکە، سەرەتا تا ئاوەکە دێتە کوڵ با ئاگرەکەی زیاد بێت دواتر کەمێک کزی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 8770 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP