چۆن قژ لە بەرکەوتنی زیان بپارێزیت


خەندان لایف-

رۆژانە بۆ بێ ئاگایی هەندێک رەفتار دەکەین کە زیان بە جوانی و نەرمی قژ دەگەیەنێت و وا دەکات بە شێوە سروشتیەکەی خۆی نەمێنێتەوە، ماڵپەری AAD ئەو ڕێنماییانەی بڵاوکردۆتەوە کە بە جێبەجێکردنی قژت لە بەرکەوتنی هەر زیان دەپارێزیت.

یەکەم: شامپۆی تایبەت بۆ جۆری قژت بەکاربهێنە.

دووەم: لە دوای خۆشتن شێدارکەرەوە بۆ قژت بەکاربهێنە.

سێیەم: قژت بە خاولی نەرم وشک بکەرەوە بە هێواشی بۆ ئەوەی زیانی پێ نەکات.

چوارەم: ئەو کاتە قژت دابهێنە کە قژت تەڕە.

پێنجەم: لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان نزمترین پلەی گەرمی بەکاربهێنە، هەوڵ بدە کەمترین کات بەکاریان بهێنیت، لە هەفتەیەکدا 1 بۆ 2 جار بەکاریان بهێنە.

شەشەم: بە شیوەیەک ستایلی قژت رێک بخە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە بۆ هەمو ساتێک تێکنەچێتەوە.

حەوتەم: بەو ستایلانە قژت چاک بکە کە نابێتە هۆی راکێشانی قژەکە و پێستی سەرت راناکێشت.

هەشتەم: لە دوای رەنگ کردنی قژت ماوەی 8 بۆ 10هەفتە پشو بە قژت بدە و رەنگی تر بەکارمەهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP