ئەو رەفتارانەی پەیوەندیە خۆشەویستیەکەت لەناو دەبات


خەندان لایف-

لە کاتی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا هەندێک رەفتار هەیە کە دەبێتە هۆی بێزاری و نیگەرانی کەسی بەرامبەر و پەیوەندیەکەت لەناو دەبات، گۆڤاری Femina ئەو رەفتارانەی بڵاوکردۆتەوە کە باشترە لێی دور بکەوێتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەت بە کۆتا نەیەت.

یەکەم: کاتێک هەمیشە هەڵە لە کەسی بەرامبەر دەدۆزیتەوە.
دەبێت ئەوە بزانیت کە هیچ کەسێک بێ کەم و کوری نیە، بۆیە پێویست ناکات لە هەمو شتێکدا بەدوای ڕەخنە بگەڕێیت.

دووەم: کاتێک نرخ بۆ کەسی بەرامبەر دانانێیت و رێزی لێ ناگریت.

سێیەم: بە تەنها بیر لە خۆت بکەیتەوە و کەسێکی خۆپەرست بیت.

چوارەم: بەردەوام پرسیاری لێ بکەیت بۆ هەمو رەفتارێکی.
ئاساییە کەمێک غیرەکردن هەبێت لە نێوانتان بەڵام پێویست ناکات بۆ هەمو رەفتار و جوڵەیەکی لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەیت.

پێنجەم: ئەو کاتەی دەست دەگریت بەسەر کاتەکانیدا.
راستە لە کاتی هەبونی هەبونی پەیوەندیدا زۆرینەی کاتەکان پێکەوە بەسەر دەبەن بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە لە کاتی ئەو بگریت و رێگەی پێ نەدەیت هەندێک کات بە تەنها بەسەر بەرێت یان لەگەڵ هاوڕێکانی بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 19808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP