بە وێنە؛ موعین یادی لەدایک بونی کچەکەی دەکاتەوە


خەندان لایف-

"موعین ئەسفەهانی" نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە، یادی لە دایک بون بۆ کچەکەی دەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی فارسی "موعین ئەسفەهانی" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ کچە گەورەکەی "پریچە" بڵاوکردەوە کە یادی بۆ کچەکەی دەکاتەوە و پیرۆزبایی لێ دەکات.

موعینی‌ ئەسفەهانی‌ لەساڵی‌ 1962 لە شارۆچكەی‌ نەجەف ئابادی سەر بە شاری‌ ئەسفەهان لەدایكبووە، لە ساڵی‌ 1981 ئێرانی‌ بەجێهێشتوەو لە ئیسپانیا گیرساوەتەوە، دوای‌ ساڵێك بەرەو ئەمریكا رۆیشتوە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانیە.

ئه‌م بابه‌ته 24087 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP