باشترین خۆراکەکان بۆ پاراستنی پێست


خەندان لایف-

خشتەی خۆراکی تەندروست کاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی پێست و هێشتنەوەی بە شیوەیەکی تەندروست، ماڵپەڕی healthline باشترین 10 خۆراکی بڵاوکردۆتەوە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست.

یەکەم: رۆنی ماسی
بە تایبەتی رۆنی ماسی سەلەمون کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، زۆر گرنگە بۆ هێشتنەوەی پێست بە شێوەیەکی تەندروست.

دووەم: ئەڤۆکادۆ
کە بڕێکی زۆر لە چەوری تەندروستی تێدایە کە بە سودە بۆ جەستە و پاراستنی پێست.

سێیەم: گوێز
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3  و ئۆمێگا 6 کە بە سودە بۆ پێست.

چوارەم: گوڵەبەڕۆژە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی، سیلینیۆم، پرۆتین کە سودێکی زۆر بە جوانی پێست دەگەیەنێت.

پێنجەم: پەتاتەی شیرین 
لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی، پێست دەپارێزیت لە تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر، خانە مردوەکانی روخسار نوێ دەکاتەوە، چرچ بونی روخسار کەم دەکاتەوە.

شەشەم: بیبەری سور یان زەردی شیرین
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، سی، چرچ بونی روخسار دوا دەخات و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە.

حەوتەم: برۆکلی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، سی، بەرگری لە جەستەدا پەیدا دەکات لە دژی شێپەنجەی پێست.

هەشتەم: تەماتە
سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەست هێنانی ڤیتامین سی، پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت هەروەها پیر بونی روخسار دوا دەخات.

نۆیەم: شوکولاتەی رەش
توێژینەوەیەک ئەوەی خسۆتەرو کە %70ی شوکولاتەی رەش لە کاکاو پێکهاتوە، کە بەسودە بۆ پاراستنی پێست دژە چرچ بونی پێستە.

دەیەم: چای سەوز
دژە پیربونە، پێست دەپارێزێت لە تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر.

ئه‌م بابه‌ته 9607 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP