لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی تەمووز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور:
متمانەت بەخۆت هەبێت کاتێک بڕیاڕێکی نوێ دەدەیت دەربارەی کارەکانت ، لەروی کۆمەڵایەتیەوە متمانە بە هەموو کەسێک مەکە، چونکە رەنگە کەسانێک زیانت پێ بگەیەنن، هەرگیز بڕوا بەهەمو کەسێک مەکە کاتێک قسەت لەسەر بابەتێک بۆ دەکەن، چونکە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر دەرونت دەبێت.

گا: 
ناکۆکی رودەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی سەرنج لەسەر کارەکانت نەمێنێت و نەتوانیت زاڵبیت بەسەریدا،هەرگیز بڕوا بە روخساری کەسانی چواردەورت مەکە، بەڵکو پێویستە لەناخەوە خودی کەسەکان بناسیت، هەمیشە پارێزگاری لە هێمنی و ئارامی خۆت بکە.

دوانە:
هەمیشە هەوڵبدە بە وردی لە کارەکان تێبگەیت پێش ئەوەی بکەویتە هەڵەوە، خۆشەویستەکەت لە نزیکەوە بناسە و هەرگیز لە دورەوە بڕیاڕمەدە، لایەنی دەرونیت جێگیر نییە، هەوڵبدە ئارام و لەسەرخۆبە.

قرژاڵ:
بەشێوەیەکی پۆزەتیڤ بیر لەسەرجەم کارەکانت بکەرەوە ، بەڵام خۆت بەدوربگرە لە بیرکردنەوەی نێگەتیڤی و هیوا بە داهاتو هەبێت، هەرکاتێک هەست بە پەستانێکی زۆر کرد لەروی سۆزداریەوە ئەوا هەوڵبدە وازبهێنە و رێگامەدە، ئاگاداری کەشوهەوابە رەنگە زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت.

شێر:
ئەمڕۆ هەنگاوی نوێ دەنێیت و دەبێت زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت، پشتیوانی لە هاوبەشی ژیانت بکە، هەوڵبدە کەمێک پشو بدە بۆ ئەوەی لەروی تەندروستیەوە بحەوێیتەوە.

فەریک:
هەرگیز بەپەلە بڕیاڕی چارەنووساز مەدە، بەپێچەوانەوە تەواو دڵنیابەرەوە لە هەنگاوەکانت، باشترە زیاتر لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت لەپێناو سەرکەوتن، تەندروستی خۆت بپارێزە.

تەرازو:
هەوڵبدە سود لە هەموو بابەتەکان ببینە و کارەکانت رێکبخەرەوە، هێندە گوێ بە دەنگۆکان مەدە و نهێنیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بپارێزە، ئاگاداری لایەنی تەندروستیت بە.

دوپشک:
هەرگیز ئەرکەکانت فەرامۆش مەکە هەتا ئەگەر لەروی دەروونیەوە توانات نەبێت، هەوڵبدە کاتە بەتاڵەکانت تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت و کاتێکی خۆشی لەگەڵ بەسەربەرە، راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە رۆژانە لەپێناو پاراستنی تەندوستیت.

کەوان:
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، بەڵام هەرگیز بەپەلە مەبە، لەروی سۆزداریەوە راستگۆی زۆر گرنگە لەپێناو داهاتویەکی پرشنگدار، ئاگاداری بارودۆخی تەندروستیت بە، بەتایبەت ئەگەر لەسەر کۆمپیوتەر دادەنیشیت.

گیسک: 
گرنگی زیاتر بە کارەکانت بدە لەگەڵ گروپەکەت و هەنگاوی نوێ بنێ لەپێناو سەرکەوتن، بایەخی زیاتر بە ژیانی کۆمەڵایەتیت بدە بۆ ئەوەی هەست بە تەنیای نەکەیت، هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە.

سەتڵ:
ستایشی کارەکانت دەکرێت و تواناکانت بەرز دەخەمڵێنرێت، باشترە زیاتر لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت و لەخۆتەوە عینادی نەکەیت، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

نەهەنگ:
ئەمڕۆ هەستدەکەیت کارەکانت لەرووی پیشەییەوە جێگیرە پاش ئەوەی تەواوی ئەرکەکات رێکخەرەوە، خۆشەویستیت بۆ هاوبەشی ژیانت دەربڕە، ئەم ماوەیە ماندویت باشتر کەمێک پشو بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 56554 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP