ئەو شتانەی ئەگزیما خراپتر دەکەن

خەندان لایف-

ئەگزیما یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان، مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە نیە تەنها کەسی توشبو توشی خوران، سوربونەوە، ئەستوربونی پێست دەبێت کە زۆر جار حاڵەتێکی ناخۆش لای کەسە دروست دەکات، ماڵپەڕی bashartek ئەو شتانەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەگزیما خراپتر دەکەن.

یەکەم: خۆراک
هەندێک خۆراک هەیە کە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ئەگزیاما و خراپتری دەکەن، وەکو گۆشت، هێلکە، نان، پاستا، بەرهەمە سپیایەکان، هەندێک جۆری ماسی، هەندێک جۆری چەرەسات.

دووەم: جۆری جلوبەرگ
هەندێک مادە بەکاردەهێنرێن لە دروستکردنی جلوبرگدا کە هۆکاری خراپتر بونی ئەگزیمایە، وەکە مادەی نایلۆن و خوری، بۆیە باشترە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیەیان هەیە جلەکانیان لە لۆکە و ئاوریشم دروستکرابێت.


سێیەم: ئاو
کەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان ئەگزیما خراپتر دەکەن، بۆیە پێویستە کەسەکە گرنگی بە خواردنیان بدات.

چوارەم: گۆڕانی کەشو هەوا
بچوکترین گۆرانکاری لە کەش و هەوا کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە، بە تایبەتی نزم بونەوی پلەکانی گەرما.

پێنجەم: ئاوی گەرم
باشترە دور بکەوێتەوە لە ژوری گەرم، گەرماوی گەرم، هەروەها ئەو کەسانەی پێستیان وشکە باشترە سابون بەکارنەهێنن.

شەشەم: شوێنی نوستن
پێویستە جێگای نوستنەکەت کەل و پەلەکانی لە لۆکە دروستکرابێت، پلەی گەرمی ژورەکەش مام ناوەند بێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەرت نەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP