بەم چوار هەنگاوە گرنگی بە لێوەکانت بدە


خەندان لایف-

لێوەکان بەشێکی سەرەکین لە هەبونی ڕوخسارێکی جوان، لێوەکانیش بە هەمان شێوەی بەشەکانی دیکەی جەستە پێویستیان بە گرنگی پێدان هەیە بۆ ئەوەی وشک نەبن و لە قلیشان بیپارێزیت، ماڵپەڕی Fustany هەندێک تێبینی بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەوەی لێوەکان بە تەندروستی بهێڵیتەوە.

یەکەم: سکرەب بۆ لێوەکانت بکە لانی کەم هەفتەی ٢-٣ جار، دەتوانیت سود لە تێکەڵەی هەنگوین و شەکری قاوەیی ببینیت بۆ سکرەب کردنی لێوەکانت.

دووەم: لێوەکانت شێدار بکە بۆ ئەوەی وشک نەبنەوە، دەتوانیت شەوان پێش نوستن زەیتی گوێزی هندی بدەیت لە لێوەکانت.

سێیەم: دەبێت ئەوە بزانین کە خۆر تەنها کاریگەی لەسەر پێست نیە بەڵکو کاریگەری لەسەر لێوەکانت هەیە، بۆیە پێویستە پێش چونە دەرەوە کرێمی تایبەتی بۆ بەکاربهێنیت.

چوارەم: بەکارهێنانی سوراو بە بەردەوامی لێوەکانت توشی قلیشان و وشک بونەوە دەکات، بۆیە باشترە بە پێکهاتەی سروشتی لێوەکانت پەمەیی بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6513 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP