رۆژانە ئەم کارە بکە لە ماوەی مانگێکدا کێشت دابەزێنە


خەندان لایف-

زۆری کێش یەکێکە لەو کێشانەی لە ئێستادا زۆرینەی خەڵک هەیانە، زۆرکاتیش خۆیان لە هەندێک خواردن و خواردنەوەش بەدور دەگرن بەڵام ئەنجامێکی ئەنجامێکی باش بەدەست ناهێنن، لەم ڕوانگەیەوە پێگەی ounousa ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە کێشیان زۆرە، رۆژانە ئەم خشتەی خۆراکیە ئەنجام بدەن بە زویی کێشیان کەم دەکات ئەگەر بە باشی پەیڕەوی بکەن.

بە درێژایی رۆژ ئەتوانن هەر خواردنێک بخۆن کە ئارەزویان پێیەتی بەڵام لە دوای کاتژمێر 6ی ئێوارە خۆیان بە دور بگرن لە هەمو جۆرە خواردنێک، بۆ ماوەی یەک مانگ.بەڵام لەکاتی هەست کردن بە برسێتی خواردنەوەی ئاو، چای سەوز، خواردنەوە گەرمەکان، چای رازیانە ئاساییە.

 ئەم خشتەی خۆراکیە سەرنج دەکاتە سەر سەر خواردنی بەیانیان و نیوەڕوان کە پێویستە لە کاتی خۆیدا بخورێت. نابێت خواردنی پڕۆتین، ڤیتامین، خواردەمەنیە ریشاڵەییەکان، کالسیۆم، کانزاکان لەبیر بکرێن.

ئه‌م بابه‌ته 12956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP