بۆ خانمان.. ئەم نیشانانە دەری دەخەن کە تۆ ئاشقیت


خەندان لایف-

ڕەنگە هەندێک کات وا خۆت دەربخەی کە هیچ کەسێک لە ژیانت نیە و ئاشق نین، بەڵام هەندێک نیشانە هەیە بە ئاشکرا دەریدەخەت  کە کەسێک لە دڵتدا هەیە. ماڵپەری yawmiaty ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە دەری دەخەن عاشقیت و کەسێکت خۆشدەوێت.

یەکەم: خانمان کاتێک کەسێکیان خۆش دەوێت زیاتر لەبەردەمی ئاوێنە دەمێننەوە بۆ ئەوەی بزانن شێوەیان چۆنە و کەسی بەرامبەر چۆن دەیبینێت، بەردەوام قژی ڕێکدەخات و ماکیاژ دەکات بۆ سەرنجراکێشانی بەرامبەر.

دووەم: هەوڵ دەدات ئارەزوەکانی وەکو ئەو بێت، بۆ نمونە ئەگەر بەرامبەرەکەی ئارەزوی لە یاری تۆپی بێ بێت ئەمیش بە هەمان شێوە ئارەزوی لێیەتی.

سێیەم: بە هەر جۆرێک بێت دەیەوێت وا لە بەرامبەرەکەی بکات گفتوگۆی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی لە نێوانیان دروست ببێت و هەوڵ دەدات بەرامبەرەکەی ئاشقی خۆی بکات.

چوارەم: غیرە لە بەرامبەرەکەی دەکات، لەگەڵ هەر کچێکدا بیبینێت پێی ناخۆش دەبێت، حەز ناکات هیچ کچێک لەو پیاوە نزیک بکەوێتەوە کە خۆشیدەوێت.

پێنجەم: زیاتر گفتوگۆی لەگەڵ دەکات و زیاتر دەیدوێنێت دەربارەی کێشەکانی گفتوگۆی لەگەڵ دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 17077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP