لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
هەمیشە مامەڵەی بابەت و روداوەکان بکە، بەشێوەیەکی لۆژیکی، هەوڵبدە رێگانەدەیت توڕەیی زاڵبێت بەسەرتدا، بەهەمانشێوە ئارامی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر بێت، گەشتبکە و کەمێک پشو بە دەرون و جەستەت بدە.

گا:
هەمیشە ژیرانە بیربکەرەوە و روبەروی کێشەکان ببەرەوە، کاتێک هەر ناکۆکیەک لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات، بەخێرایی کاردانەوەیەکی توند مەنوێنە، گوێگربە باشترە، بایەخ بە گەشت و چونەدەرەوەی خێزانی بدە.

دوانە:
کاتێک پێویست بە هاوکاری هەیە، دەبێت بە وریاییەوە لە کەسانی متمانەپێکراوی داوابکەیت، ئاگاداربە غیرەکردنی بێ بنەما، زیان بە پەیوەندی سۆزداریت دەگەیەنێت، رەنگە توشی جۆرێک لە ئازاری تەندروستی ببیت، بەهۆی ماندوبونەوە.

قرژاڵ:
بایەخی زیاتر بە بەدواداچون و گۆڕانکاریەکانی کارەکەت دەدەیت، بۆ ئەوەی باشتر پێشکەشبکەیت، هەرگیز لە غیرەی خۆشەویستەکەت بێزارمەکە، ئەگەر لە سنورێکی دیاریکراودا بوو، بێگومان بەوشێوازە هەستی خۆی دەردەبڕێت، هەوڵبدە هاوسەنگی لەنێوان خواردنەکانت رابگرە، لەپێناو پاراستنی کرداری هەرس.

شێر:
دەتوانیت بەربەستەکان تێپەڕێنیت، ئەگەر بە وریاییەوە بیربکەیتەوە و پلان هەبێت، پەیوەندی سۆزداریت زۆرباشە و کەشێکی رۆمانسی کۆتاندەکاتەوە، پەستانی دەرونی کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی جەستەت دەبێت، ئەگەر وریانەبیت.

فەریک:
رۆژێکی پڕلە چالاکی و جوڵە دەبێ، بەربەستەکان تێدەپەڕێنیت و ئاسودەدەبیت، هەمیشە بەدوای رێگایەکی نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت باشتر بکەیت و توشی بێزاری نەبن، لە رۆژانی پشودا بحەوێرەوە و رێگامەدە پەستانی کارکردنت ماندوت بکات.

تەرازو:
باوەڕ بە هەموو دەنگۆیەک مەکە لەسەر هاوپیشەکانت و کارەکەت، هەمیشە روداوەکان وەک خۆی ببینە، راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە لەهەمو کێشەیەکدا، مەعناویاتت بەرزە و پێویستە زاڵبیت بەسەر دڵەڕاوکێکانتدا.

دوپشک:
خۆتبەدوربگرە لە هەموو ئەو هۆکارانەی گومان دەخەنە دڵتەوە، بۆ ئەوەی کێشەکان ئاڵۆزتر نەبێت، بارودۆخێکی سلبی پەیوەندی سۆزداریت سارد دەکاتەوە و بێزاردەبیت، هەمیشە رێنمایی کەسانی پسپۆڕ لە تەندروستی خۆراک بە هەند وەربگرە، بۆ ئەوەی تەندروستیەکی باشت هەبێت.

کەوان:
هەوڵبدە کارەکانت رێکبخەرەوە و ئەرکە گرنگەکان جیابکەرەوە، بۆ ئەوەی بابەتەکان ئاڵۆزنەبێت، پێش ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت، پێویستە بزانیت ئایا گوێگرت دەبێت و کاتەکە گونجاوە؟ راهێنانی وەرزشی دەرونت ئارامدەکاتەوە.

گیسک:
کاتێک توشی کێشەیەک دەبیت، پێویستە ئاگاداری شێوازی گفتوگۆکردنت بیت، رەنگە ئەم ماوەیە زیاتر خۆشەویستەکەت بناسیت و لەروی سۆزدارییەوە ئاسوودەبیت، هێندە بەهێزیت، رێگانەدەیت کێشەکان و ناجێگیری تەندروستیت، ببێتە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی تواناکانت.

سەتڵ:
پلان دابنێ بۆ پرۆژەکان، پێش ئەوەی دەست بە هەنگاونان بکەیت، هاوکات سود لە ئەزمون و هەڵەکانی رابردو وەربگرە، رەنگە هەست بە گۆڕانکاری بکەیت لە رەفتارەکانی خۆشەویستەکەت، بەڵام نابێت بە توڕەبون کاردانەوە بنوێنیت، هەمیشە بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە.

نەھەنگ:
پێویستە ئەرکەکانت رێکبخەیتەوە و بزانیت چۆن ئەنجامیدەدەیت، سەرەڕای ئەوەی ناکۆکیەکی زۆر لەنێوانتاندا هەیە لەروی سۆزدارییەوە، بەڵام خۆشەویستی کۆتاندەکاتەوە هەمیشە، تەندروستیت لە ئێستادا جێگیرە.

ئه‌م بابه‌ته 50238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP