کەژێ هاوتا لە بارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی زیاد ئەسعەد رونکردنەوە دەدات


خەندان لایف-

خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی شەوی رابردوی زیاد ئەسعەد رونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئیتر واز لەو جۆرە قسانە بینن، دیدارەکەی مامە زیاد بە تەواوی دروستە".

خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا، برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەد لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی شەوی ڕابردوی زیاد ئەسعەد رایگەیاند، "ئیتر واز لەو جۆرە قسانە بینن، دیدارەکەی مامە زیاد بە تەواوی دروستە بەبێ هیچ گومانێک، ئێمە وەک بنەماڵەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد متمانەی تەواومان بە کۆمپانیای بابیلۆن و خودی راگەیاندنکار عەبدولغەفار هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەبێت ئێوە بزانن کە زیاد ئەسعەد ئەو شێوازەی قسەی پێ دەکات لە هەمو دیمانەکانی پێشوی بە هەمان شێوە بوە، شارچێتی ناوێت ئەوە زمانێکی ستانداردە لەناو میدیای کوردیدا، بۆیە دیدارەکەی سەرتاپای قسەی خۆیەتی".

ئەو وتانەی کەژێ هاوتا دوای ئەوەدێت، کە شەوی رابردو هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە پەیوەندیەکەی تەلەفونیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە لەسەر دۆخی تەندروستی و دەرونی بڵاوکرابونەوە.

دوای بڵاوبونەوەی تۆمارە دەنگییەکە، بەشێک لە خەڵک لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە رایانگەیاند، پێیان وابو ئەو دەنگەی لەو تەلەفۆنەدا هەیە "خودی هونەرمەند زیاد ئەسعەد نیە و ساختەیە".

ئه‌م بابه‌ته 53984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP