11 نیشانە دەریدەخات کە تۆ لە پەیوەندیەکی دروست دایت


خەندان لایف-

زۆرجار ئاسان نیە لە بەرامبەرەکەت تێبگەیت کە ئایا بەڕاستی لەگەڵ تۆدایە و خۆشیدەوێیت، یان لە پەیوەندیەکی هەڵەدایت و باشترە بە زویی کۆتایی پێ بهێنیت، پێگەی فوستانی ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە بە دڵنیایی دەریدەخات لە لە پەیوەندیەکی دروست دایت.

یەکەم: دەتوانن بە باشی ناخی یەکتر بخوێننەوە و هیچ شتێکی بەرامبەرەکەت شاراوە نیە.

دووەم: لەگەڵ یەکتر زۆر ئاسودەن و شەرم لەیەکتر ناکەن.

سێیەم: تەداخولی هەموو شتێکی ژیانی تۆ ناکات و ژیانی تایبەتی خۆتت هەیە.

چوارەم: کەسی بەرامبەرت خۆپەرست نیە ئارەزو دەکات هەمو شتێکی باش بەدەست بهێنیت.

پێنجەم: بە تەواوەتی رێز لە یەکتر دەگرن.

شەشەم: هەمو ئەو رۆژانەی لە یادە کە بۆ تۆ گرنگ بونە.

حەوتەم: بە تەواوەتی متمانەتان بە یەکتر هەیە، هیچ شتێکتان لە ژێر پرسیاردا نیە.

هەشتەم: وتنی وشەی ببورە قورس نیە بۆ وتن، لە کاتی کردنی هەر هەڵەیەک بە ئاسایی داوای لێبوردن لە یەکتر دەکەن.

نۆیەم: لە کاتی رۆژە ناخۆش و زەحمەتەکان پاڵپشتیت دەکات و لات دەبێت.

دەیەم: جیاوازیەکانی یەکترتان قبوڵە بەو شێوەیەش یەکترتان خۆشدەوێت.

یانزەیەم: لە هەڵەکانی یەکتر خۆشدەبن و لە بیری دەکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 16295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP