هۆکارەکانی کەمی کێش لە منداڵاندا و شێوازی چارەسەر کردنی


 خەندان لایف-

کەمی کێشی منداڵان یەکێکە لەو حاڵەتە باوانەی کە لەم ساڵانەی ڕابردودا بە ڕیژەیەکی بەرچاو دەبینرێت بەردەوام دەبێتە هۆی دڵە راوکێ و ترس و خەم لای دایک و باوکان، زۆربه‌ی جار ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ شێوازی زانستی چاره‌سه‌ر ناکرێت یان بۆ ماوه‌یه‌کی دیارکراو مناڵه‌که‌ کێشی زیاد ده‌کات له‌ ڕێگه‌ی به‌ کارهێنانی ده‌رمانه‌وه‌ به‌ڵام پاش وه‌ستانی ده‌رمانه‌که‌ مناڵه‌که‌ دووباره‌ کێشی که‌م ده‌کاته‌وه‌ یان وه‌ک پێویست زیاد ناکات. لەم بارەیەوە دکتۆر کامەران رەسول ژاژلەیی پسپۆری خۆراک و نەستەرگەری گشتی هۆکارەکان دەخاتە ڕو لەگەڵ شێواوی چارەسەر.

هۆکارەکان: 
یەکەم: که‌می خواردن : له‌وانه‌ که‌می ئیشتها و ئاره‌زووی خواردن ، ناڕێکی له‌ کاتی ژه‌مه‌کان و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له‌ کاتی خۆی دا.
دووەم: زیاتر بوونی ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی وزه‌ له‌ ناو له‌ش به‌ هۆی: نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌کان  غوده‌ی ژه‌هراوی ( غوده‌ی سام )، نه‌خۆشی هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه‌.
سێیەم: سوود وه‌رنه‌گرتن له‌ خۆراک به‌ هۆکاری جیاواز سکچوونی به‌رده‌وام، بوونی کرم و مشه‌خۆره‌کان، نه‌خۆشی گه‌نم و حه‌ساسیه‌ت به‌ گلۆتین و نه‌بوونی ئه‌نزیمی لاکته‌یز.
چوارەم: هۆکاری بۆماوه‌یی

چۆن کێشی منداڵ زیاد بکات:
 یەکەم: ده‌ستنیشان کردنی هۆکاری لاوازی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی چاره‌کردنیان به‌ پێی توانا.
دووەم: ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتها و ڤیتامینه‌کان به‌ تایبه‌ت ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زنک به‌ گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له‌ ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه‌ یان مناڵانه‌وه.
سێیەم: ئەجامدانی پشکنین بۆ منداڵەکە وەکو:ڕێژه‌ی خۆین، کانزاکان وه‌ک ئاسن، زنک، ڤیتامینه‌کان، فه‌حسی شه‌کره‌، هۆرمۆنه‌کان وێنه‌ی غووده‌ی ده‌رقی، هۆرمۆنی گه‌شه‌، هۆرمۆنی شیر.


ئه‌م بابه‌ته 8106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP