ئەو حەوت دورگەیەی کە هیچ کەسێک نایەوێت بیکرێت

خەندان لایف-

هەبونی دورگەیەک وەکو خەونێک وایە کە هاتبێتە دی، بەڵام پێویستی بە پارەیەکی زۆر هەیە کە تەنها ملیۆنێرەکان دەتوانن بیکرن، ماڵپەڕی Brightside ئەو دورگانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ ئەوەی نرخێکی کەم لەسەر دورگەکان دانراوە بەڵام خەڵک ئامادە نین بیکرن.

یەکەم: دورگەی پیچابوچو، بەرازیل
دورگەکە دەکەوێتە سەر ڕوباری سان فرانسیسکۆ لە باکوری رۆژهەڵاتی بەرازیل، نرخی تەنها 79 هەزار دۆلارە، هۆکاری ئەوەی کەس ئەم دورگەیە ناکرێت ئەوەیە کە تەکنیک کارەکان ئەم دورگانەیان ناوێت بە هۆی ئەوەی ساڵانە باجێکی زۆری لەسەرە.

 

دووەم: دورگەی رۆکی بچوک، کەنەدا
ڕوبەرەکەی زیاتر لە 32 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نرخەکەی 74,500 دۆلارە، هۆکاری ئەوەی کەس نایکرێت ئەوەیە کە لە بازارەکانی کەنەدا دورگەی کەسی زۆری لێیە.

 

سێیەم: دورگەی تیلامۆک، لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
لە ڕاستیدا ئەم دورگەیە هەموی لە بەرد پێکهاتوە لەگەڵ خانوەیەک لە لوتکەی دورگەکەدا، لە سەرەتادا ئەم دورگەیە بە 500 هەزار دۆلار فرۆشرا، بەڵام ئێستا نرخی 50 هەزار دۆلارە لەگەڵ ئەوەشدا کەس نایکرێت چونکە شەپۆلی ئاوەکە بەسەر دورگەکەدا دەروات، لە کۆتایی سەدەی 19  خاوەنی دورگەکە"جۆن ترێواڤاس" بەهۆی شەپۆلی ئاوەکە کەوتە ناو دەریاوە، لەبەر ئەم چیرۆکە کریاران پەشیمان دەبنەوە لە کرینی.

 

چوارەم: دورگەی چاندلەر.
ڕوبەرەکەی 4 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نرخەکەی 40 هەزار دۆلارە، هۆکاری ئەوەی کەس نایەوێت بیکرێت ئەوەیە کە لە کاتی زریان ئاو بە تەواوەتی دورگەکە دادەپۆشێت تەنها بەشێکی بچوکی دورگەکە نەبێت.

 

پێنجەم: دورگەی مکگیبۆن، کەنەدا
ئەم دورگەیە دەکەوێتە لای ڕوباری جۆنس ڕیڤەر، کەی نایکرێت لەبەر ئەوەی هەمو وەرزێکی بەهار ئاو هەمو دورگەکە دادەپۆشێت بۆیە ناتوانیت هیچ شتێکی تێدا دروست بکەیت.

 

شەشەم: دورگەی شیپ لەیک، کەنەدا.
هەمو دورگەکە بە داری بچوک داپۆشراوە، ساڵانە سەردانکەرێکی زۆر سەردانی ئەم شوێنە دەکەن بۆیە دورگەکە ئیتر بە شوێنێکی تاکە کەسی نەماوەتەوە، نرخەکەی 50 هەزار دۆلارە.

 

حەوتەم: دورگەی فۆرت کارۆل، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
نرخەکەی 31 هەزار دۆلارە، بە شێوەیەکی ئەندازەیی دیوار بە دەوری دورگەکە دروستکراوە لە ساڵی 1848، بازرگانەکان زۆرجار ویستویانە ئوتێل، گازینۆ، بەندینخانەی تێدا دروست بکەن، بەڵام سەرینەگرتوە، ئەگەر بتەوێ ئەم دورگەیە بکریت ئەوا دەبێت ترست لە باڵندەکان نەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 20730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP