لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخەوێنەرەوە.

کاوڕ:
زانیاری نوێ وەردەگریت، بێگومان ئەوەش یارمەتیت دەدات ئەزموونێکی باشتر هەبێت، کەمێک بیرکردنەوەکانت ئاڵۆزە لەرووی سۆزدارییەوە و نائارامیت، هەوڵبدە کەمێک لە کاتەکانت بەتەنیا لە شوێنێکی ئارامدا بەسەربەرە، بۆ ئەوەی کەمێک بحەوێیتەوە.

گا:
مامەڵەت لەگەڵ هاوپیشەکانت بە نەرمی کاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر تەواوی کارەکانتان، هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە بەتایبەت لەو ساتانەی کارێکت نییە، لە شەواندا بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کەمبکەرەوە.

دوانە: 
رەنگە ماوەیەک بێت بارودۆخی کارکردن ئارامبێت و ئاسایی بەڕێوەبچێت، بەڵام گۆڕانکاری رودەدات و هەوڵبدە بۆ خواست و ئامانجەکانت، کاتێکی زیاتر بدە بە خۆشەویستەکەت و هەستەکانت راستگۆیانە دەربڕە، هەمیشە کاتێک تەرخانبکە بۆ حەوانەوەی خۆت.

قرژاڵ: 
توانایەکی باش هەیە و داهێنان دەکەیت، سۆزێکی زۆر دەبەخشیتە خۆشەویستەکەت پێکەوە لە کەشێکی رۆمانسیدا کۆدەبنەوە، هەوڵبدە رێگامەدە رۆتینی رۆژانە ماندووتبکات، گۆڕانکاری دروستبکە.

شێر: 
توانایەکی باش هەیە و هەوڵبدە لە بەرژەوەندی خۆت، ئەو هەلانەی دێتەپێش بەکاریبهێنە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە بۆنەیەکدا کۆدەبنەوە و کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن، گرنگە بایەخ بە حەوانەوە بدەیت.

فەریک:
ئەمڕۆ رەنگە کەسانێکی نوێ بناسیت، لە رێگایەوە ئامانجەکانت بەدیبهێنیت، هاوڕێیەکی منداڵی رەنگە بببینیتەوە و یادگاریەکانی منداڵی دڵخۆش بکات، رەنگە وەرزشکردنی زۆر ماندووی کردبێتی، بەڵام تێدەپەڕێت.

تەرازو: 
بەهۆی توانا و بیرۆکەکانی خۆتەوە، لایەنی ماددیت بەرەوپێش دەچێت، هەوڵبدە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بچیتەدەرەوە و کاتێکی خۆش بەسەربەریت، هەمیشە ئارام و لەسەرخۆبە، رێگامەدە کەسێکی دیکە دەرونت تێکبدات و بێزاربیت.

دوپشک:
بەهۆی باشبوونی بارودۆخی پیشەیت، سەرکەوتنی گەورە تۆماردەکەیت و ئاسوودە دەبیت ئەم ماوەیە، پەیوەندی سۆزداری گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەهۆی هەوڵدانی هەردولاوە، توانایەکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

کەوان:
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پرۆژە نوێیەکانت جێبەجێ بکەیت، یادگاریەکانی رابردوو کەمێک بێزارت دەکەن، بەڵام تەندروستیت زۆر باشە و هەوڵبدە لەکاتی گونجاودا بحەوێرەوە.

گیسک: 
ئەزموونی نوێ دەکەیت و بە بیرۆکەکانت هەمووان سەرسامدەکەیت، هەستدەکەیت رۆتینی ژیانی سۆزداریتی تێکداوە، هەوڵبدە گۆڕانکاری بکە، کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، ئەگەر ئاگادارنەبیت.

سەتڵ:
توانایەکی باش هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان و گۆڕینی، لەدوای ناکۆکیەکی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت، پێکەوە کاتێکی خۆش بەڕیدەکەن و پەیوەندیتان چالاکدەبێتەوە، گرنگە بایەخ بە تواناکانی خۆت بدەیت لەرێگای پرۆژەی جیاوازەوە.

نەهەنگ:
هەوڵدەدەیت و بەدواداچوونی ورد بۆ پرۆژە و کارەکان دەکەیت، کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت کۆتاییان دەێت، رەنگە ئازاری پشت ماندووت بکات، بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 49836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP