هونەرمەند زیاد ئەسعەد لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا هەمو شێتك ئاشكرادەكات

خەندان-

هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا باس لەو دەنگۆیانە دەکات کەلەسەر دۆخی تەندروستی و دەرونی بڵاوكراوەتەوە و چەندین نهێنی ئاشكرادەكات، داواش دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگری بكات لەو كەسانەی هەواڵی ناڕاست لەسەر بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، من ناتوانم هەمو شەوێك دانیشم وەڵامی ئەو خەڵكە بدەمەوە.

لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا كە رۆژنامەنوس عەبدولغەفار عەبدوڵڵا لە كۆمپانیای بابیلۆن لەگەڵیدا ئەنجامیداوە، هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئاشكرایدەكات و دەڵێت،"ساڵی 2016  توشی جەڵتەی مێشک بوم و بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەم لەجوڵە کەوتن بەو هۆیەشەوە تاكو ئێستا چارەسەر وەردەگرم و لە ئێستادا 60٪ ی ئەندامەكانی جەستەم كەوتونەتەوە كار"

هەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا هونەرمەند زیاد ئەسعەد رایگەیاند، كاتی خۆی لەپێناو ئەوەی هونەرمەندان بتوانن نەك بەپارەی بەرهەمەكانیان ژیانی خۆیان بەڕێبكەن، بەڵكو بتوانن یارمەتی حكومەتیش بدەن، چونە لای لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت، داوایانكرد كە رێگری بكرێت لە كۆپی رایت، لەوەڵامدا حكومەت وتی ئەگەر ئەم كارە بكەین ئەو كەسانەی سیدی فرۆشن چۆن بتوانن كەسوكاریان بەخێوبكەن، بۆیە لەو كاتەوە وازمان لەو بابەتە هێنا"

لەبەشێكی دیكەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا دەڵێت، ماوەی 14 ساڵە تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوم و قسەم نەکردوە، لەو ماوەیەدا تەنها شتم نوسیوە و خوێندومەتەوە، هەروەها بەهۆی نەخۆشیەكەشمەوە ئەو هۆكارانە وایانكردوە كە نەتوانم بەباشی قسە بكەم.

 

ئه‌م بابه‌ته 11645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP