عاسی حەلانی یادی لەدایک بونی کوڕەکەی دەکاتەوە

خەندان لایف-

عاسی حەلانی یادی لەدایک بونی کوڕەکەی دەکاتەوە و پیرۆزبایی لێ دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی "عاسی حەلانی" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی و خێزانەکەی بڵاوکردەوە کە یادی لەدایک بون بۆ کورەکەی (الولید) دەکاتەوە، دەڵێت "هەمو ساڵێک تۆ هۆکاری دڵ خۆشی منیت، ئەگەر هەمو وشەکانی خۆشەویستی کۆبکەمەوە ناتوانن هەستی ڕاستەقینەی من دەرببرن، هیوادارم هەمو هیواو خەونەکانت بێنە دی"

عاسی حەلانی لە ساڵی 1970 لە لوبنان لەدایک بوە، خاوەنی 20 ئه‌لبومی گۆرانی و ده‌یان كلیپ و گۆرانی نیشتمانیه‌، هاوسه‌رگیری كردووه‌ له‌گه‌ڵ شاجوانی لوبنانی ساڵی 1989 به‌ ناوی "كولیت بولیس"، خاوەنی دو کچ و کوڕێکن.

 


ئه‌م بابه‌ته 8940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP