بۆچی نابێت بوتلی ئاو بکرێتە ناو بەفرگر تا پلەی بەستن


خەندان لایف-

نابێت ئاوی ده‌به‌ی نایلۆن بكرێتە ناو موجه‌میده‌ یان بەفرگر تا پلەی بەستانیان چونکە کاریگەری خراپی دەبێت.

لێکۆڵینەوەیەکی کەنەدی دەریخستوه‌ ئەگەر ماده‌ی نایلۆن و پلاستیك بیكه‌یته‌ شوێنێكه‌وه‌ بیبه‌ستێت، ئه‌وا دەبێتە هۆی دەرچوونی ماده‌ی (دایۆكسان) کە مادەیەکی ژه‌هراوییە و لە نایلۆنه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ بە ئاوه‌كه‌ دەبێت.
 
ئەم ماده‌یه‌ ماده‌یه‌كی ترسناكه‌ ئەگه‌ری تووشبوون بە نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك، بۆیه‌ پێویستە خۆت بپارێزیت لە هه‌ڵگــرتنی بوتڵی ئاوی خواردنەوەكان لەناو بەفرگرو شوێنە زۆر ساردەكان، وا باشترە لە بری پلاستیك شوشە یاخود ماددە سیرامییەکان بەکاربهێنرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 18850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP