خەندان لایف-
نەرمی و بریسکەداری قژ نهێنی جوانی و سەرنجراکێشی کەسەکەن، رۆژانە بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان زیانێکی زۆر بە قژی خانمان دەگات و نەرمی و بریسکەداری قژ ناهێڵێت، دەتوانیت سود لەم پێکهاتانە وەربگریت بۆ ئەوەی قژت برسکەدار و نەرم ببێت.
یەکەم: تێکەڵەی سرکەی سێو و ئاو:
- کوپێک سرکەی سێو.
- کوپێک ئاوی شلەتێن.
هەردو پێکهاتەکە تێکەڵ بکەو بیدە لە قژت، بۆ چەند خولەکێک مەساج بۆ قژەکە بکەو دواتر بیشۆ، هەفتەی دو جار ئەمە دوبارە بکەرەوە.
دووەم: تێکەڵەی ئاوی پرتەقاڵ و سێو:
- ئاوی پرتەقاڵی سروشتی.
- ئاوی سێوی سروشتی.
- زەیتی زەیتون.
هەر سێ پێکهاتەکە تێکەڵ بکە و بیدە لە قژت بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بیشۆ، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشت دەست بکەوێت.
ئهم بابهته 10749
جار خوێنراوهتهوه