ئەکتەرێکی ناوداری میسر کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف-

ئەکتەری ناوداری میسر "عیزەت ئەبو عوف" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دو شەمە ئەکتەری ناوداری میسری "عیزەت ئەبو عوف" دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر لە تەمەنی 71 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

"عیزەت ئەبو عوف" لە ساڵی 1948لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایک بوە، دەرچوی کۆلێژی پزیشکیە، بەشداری لە سەدان فیلم و دراما کردوە، یەکێک بوە لە سیمبولانی دراماو سینەمای میسری.

 

ئه‌م بابه‌ته 13719 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP