چۆن هەستەکانت کۆنترۆل بکەیت دوای جیابونەوە لە خۆشەویستەکەت


خەندان لایف-

ئاسان نیە لەبیرکردنی کەسێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر خۆشت ویستوە، بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کە نەتوانیت بەسەر دڵتدا زاڵ ببیت، ماڵپەڕی Lovepanky ئەو ڕێگایانەی بڵاوکردۆتەوە کە وا دەکات بە ئاسانی بەسەر هەستەکانت زاڵ بیت و کۆنتڕۆلیان بکەیت. 

یەکەم: قبوڵی ئەو باردوخە بکە.

دووەم: هەستەکانت کپ مەکە، بۆ نمونە ئەگەر ویستت بگریت، بگری، بۆ ئەوەی هیچ شتێک لە دڵتدا نەمێنێت.

سێیەم: بۆ ئەوەی خۆت لە خەمباری بە دور بگریت ئەو شتانە بەکارمەهێنە کە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن بۆ نمونە خواردنی جگەرەو مادە کحولیەکان.

چوارەم: داوا لە خێزان و هاوڕێکانت بکە کە پاڵپشتیت بکەن و بەردەوام ئامۆژگاریت بکەن.

پێنجەم: بە هیچ شێوەیەک چاودێری ئەکاونتەکانی مەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

شەشەم: لە دوای جیابونەوە هەست بە بۆشاییەک دەکەیت لە دڵتدا، ئەمە شتێکی ئاساییە بۆیە هەوڵ مەدە پەلە بکەیت ئەو بۆشاییە پڕ بکەیتەوە بە پەیوەندی دانان لەگەڵ کەسێکی دیکە.

حەوتەم:  هەمو پەیوەندیەکانی لەگەڵدا بپچڕیێنە بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەت بیر نەکەوێتەوە کە لەگەڵ ئەو بویت.

هەشتەم: سەرنج و بیرت لای ئەو کاتانە نەبێت کە پێکەوە بەسەرتان دەبرد.

نۆیەم: ئەو کاتانەی بە تەنهایت خۆت سەرقاڵ بکە بە هەندێک شتی بەسودەوە، بۆ نمونە کتێب خوێندنەوە یان وەرزش کردن.

ئه‌م بابه‌ته 9417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP