لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 1ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە:

کاور:
ئەرک و کارێکی گرنگ پێ دەسپێردێت و دەبێت بەتەواوی خۆتی بۆ ئامادەبکەیت تا لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدا بیت، هەموو هەوڵێک بدە لەپێناو هاوکاریکردنی هاوڕێ نزیکەکانت و لەگەڵیاندا کاتێکی خۆش بەڕێبکە، رەنگە بەهۆی کار و پەستانی زۆرەوە جەستەت تووشی ئازار ببێت.

گا:
هەوڵبدە و روبەرو بەرەوە لەپێناو ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت بۆ کارەکەت. هێندە بەپەلە بڕیاڕ مەدە کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت توشی ناکۆکیەک دەبیت، هەوڵبدە چارەسەر بدۆزرەوە، لەروی تەندروستیەوە هەست بە باشی دەکەیت.

دووانە:
زیرەکی و ئاستی تواناکانت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەرەوپێش بچیت، بەشداری چالاکی و بۆنە کۆمەڵایەتیەکان بکە و هەوڵبدە ئاستی رۆشنبیریت باشتر بکەیت، باش نییە کارکردن لە شەو درەنگدا بەڵکو بە پێچەوانەوە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

قرژاڵ:
هەمیشە ئامادەبە بۆ ئەوەی رۆڵی سەرەکی بگێڕیت لە کارەکەت و چالاکانە ئەرکەکانت جێبەجێ بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەمڕۆ کاتێکی خۆش و رۆمانسی بەسەردەبەیت، لەروی تەندروستیەوە هەست بە شەکەتی و ماندوبون دەکەیت.

شێر:
تەنها گرنگی بە لایەنی پیشەیت مەدە، چونکە سەرکەوتن لە ژیان پێویستی بە بایەخدانە بەهەموو لایەنەکان، هاوڕێی نوێ دەناسیت و دەبێتە پشتیوانی سەرەکیت لە ژیانتدا، واز لەهەموو ئەو رەفتارانە بهێنە کە کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

فەریک:
هەمیشە ئامادەبە بۆ ئەوەی روبەروی ئەوانە بیتەوە کە دەیانەوێت زیانت پێ بگەینن، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەهێز بکە و فەرامۆشی مەکە، لایەنی دەرونیت باش نییە و دەبێت بەشداری چالاکی تەنز ئامێز بکەیت.
تەرازو:
باشترە سوود لە کێبڕکێی هاوپیشەکانت وەربگریت و هەموو توانایەک بەکاربهێنیت تا بەرەوپێش بچیت، رەنگە هەندێک کێشە و گرفت روبدات لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت، بەڵام هەوڵبدە ئارامی بپارێزە، لەروی تەندروستیەوە پێویست بە حەوانەوە و پشودان هەیە.

دووپشک:
گرنگە خەرجیەکانت رێکبخەیتەوە لەگەڵ کارەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەسەردەبەیت، لایەنی دەرونیت زۆرباشە لەئێستادا.

کەوان:
بەهۆی کارەکانتەوە پاداشت دەکرێتت و رەزامەندی بەرپرسەکانت بەدەستدەهێنیت، هەوڵبدە زیاتر بایەخ بە خۆشەویست و کەسانی نزیک بدە تا هەست بە ئاسودەی بکەیت، باشترە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت.

گیسک: 
خێرا بە پرۆژەیەکی نوێ دەست پێ مەکە، ئەگەر بڕوات بە تواناکانی خۆت نیە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک ناکۆکیتان دەبێت بەڵام زوو چارەسەر دەبێت، هەمیشە هەوڵبدە متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی دەرونیت هەیە.

سەتڵ:
زیاد لە پێویست متمانەت بەخۆت هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی روبەروی کێشە ببیتەوە، گرنگە بەشداری خۆشی و ناخۆشی ئازیزانت بکەیت و پشتیوانیان بکەیت، تەندروستیت ئێستا گونجاوە.

نەهەنگ:
تێبینی هاوپیشەکانت بەهەند وەربگرە و سودی لێ ببینە، چونکە لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، رێگامەدە ساردی لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت زیاد بکات و پەیوەندیتان لەناوبچێت، وازبهێنە لە بیرکردنەوەی نێگەتیڤانە.

ئه‌م بابه‌ته 49265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP