رۆمی هەرکی لە بکوژانی براکەی خۆش دەبێت

خەندان لایف-

هونەرمەند رۆمی هەرکی لە بکوژانی براکەی خۆش دەبێت و داوای لێبوردن لە براکەی دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕۆمی هەرکی لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ براکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ببورە برا، لە بێکەسیدا ناچارم هەمو شتێک قبوڵ بکەم ، ئەمڕۆ بێ چارەم، ناچارم نەیارەکانم ببورم".

ئەمە لە کاتێکدا کە ساڵی پار لە مانگی 11 ئاهەنگێکدا لەسەر سەرچۆپی سێ کەس کوژران، لەناو کوژراوەکان "هەیسەم موسا" برای گۆرانی بێژی میللی "رۆمی هەرکی" بو.

 

ئه‌م بابه‌ته 50902 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP