شێوازی لابردنی چەوری دەوروبەری چاو


خەندان لایف-

دروستبونی چەوری لە شێوەی زیبکەی ورد لە نزیکی چاو بە هۆکاری جیاواز دروست دەبێت، زۆر کات بە هۆی کۆبونەوەی چەوریە لە ژێر پێستەکەدا، ماڵپەڕی Healthline هەندێک ڕێنمایی بڵاوکردۆتەوە بۆ لابردنی چەوری دەوروبەری چاو.

یەکەم: ڕوخسارت خاوێن بکەرەوە، و بە خاولیەکی نەرم دەوروبەری چاوت بسرە بۆ ئەوەی خانە مردوەکانی دەوروبەری چاو لێببێتەوە.

دووەم: لە کاتی خۆشوشتن بۆ ماوەیەکی زیاتر لە گەرماو بمێنەرەوە بۆ ئەوەی خانەکانی ڕوخسارت بکرێتەوە.

سێیەم: ماسکی سروشتی بەکاربهێنە بەم شێوەیە:
- ئاوی گوڵ سودی زۆرە بۆ خاوێن کردنەوەی پێست و لابردنی چەوری ڕوخسار، چەند دڵۆپێک ئاوی گوڵ بکەرە سەر لۆکەیەک و بیدە لە شوێنەکە، دوای 20 خولەک بە ئاوی سارد بیشۆ.

- هەنگوین بە سودە بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی ڕوخسار و لابردی چەوری، دەتوانیت بۆ ماوەی 15 خولەک بیدەیت لەو شوێنەی کە چەوریەکەی لێ کۆبۆتەوە دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 14436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP