حەوت تێبینی بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەریت بێ کێشە بێت


خەندان لایف-

ژیانی هاوسەرێتی بێ کێشە نابێت، هەندێک جار هەڵە تێگەیشتن یان لێک تێنەگەیشتن ڕودەدات لە نێوان هاوسەرەکان، بەڵام ئەوە کەسەکان خۆیانن بڕیار دەدەن کە کێشەکە گەورە بکەن یان بە زویی چارەسەر بکەن.

یەکەم: لە ژیانتاندا وەکو هاوڕێ بن نەک ژن و مێرد، بەردەوام لە خەمی کێشەکانی یەکتردا بن.

دووەم: جیاوازیەکانی یەکتر قبوڵ بکەن، چاوەڕێ مەکە هەمو هەڵسوکەوتێکی بەرامبەرەکەت بە دڵی تۆ بێت.

سێیەم: گفتوگۆ بکەن پێش ئەوەی کێشەکە دروست بکەن، بۆ ئەوەی لە یەکتر تێبگەن.

چوارەم: زۆر گرنگە لە کاتی تورە بونی بەرامبەرەکەت بێدەنگی هەڵبژێریت، چونکە بە تورەبونی هەردولا کێشەکان گەورەتر دەبن.

پێنجەم: ڕاستگۆ بە لەگەڵ هاوسەرەکەت، هیچ نهێنیەک با لە نێوانتان نەبێت.

شەشەم: قسەی خۆت زاڵ مەکە بەسەر هاوسەرەکەت، بۆچونی بەرامبەرەکەت قبوڵ بکە.

حەوتەم: هاوسەرەکەت بە هیچ کەسێکی دیکە بەراورد مەکە، بەو جۆرە خۆشت بوێ کە هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 21675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP