عادل هەورامی رونکردنەوە بۆ هەوادارەکانی دەکات

خەندان لایف-


هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عادل هەورامی" لە تۆری کۆمەلایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت 113 ئەکاونت بە ناوی منەوە دانراون.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا "عادل هەورامی" ڕونکردنەوە بۆ هەوادارەکانی دەدات و دەڵێت "لە یەک ئەکاونت زیاتر بەرپرسی هیچ ئەکاونتێکی دیکە نیم. وە داوای ئەوە دەکات هەر کەسێک ئەو پەیج و ئەکاونتانە بەڕێوە دەبات دایبخات".

ناوی تەواوی عادل هەورامی (عادل ره‌حمان قادر)ەو له‌ ساڵی 1972له‌ شاری به‌غدا له‌دایكبوه، یەکەم بەرهەمی هونەری خۆی لە ساڵی 1993 دا تۆمارکردوە بەناوی (قوڵایی سنگ بارانی خەم)، لە ئێستاشدا خاوەنی چەند ئەلبومێکی گۆرانییە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP