ئەم جۆرە ماکیاژانە زیان بە روخسار و جوانیەکەت دەگەیەنێت


خەندان لایف-

خانمان بە گشتی ڕۆژانە ماکیاژ بەکاردەهێنن بێ ئەوەی لە زیانەی هەندێک لە ماکیاژەکان بزانن بۆ پێستیان، لێرەدا ئەو ماکیاژانە دەخەینە ڕو کە خانمان ڕۆژانە بەکاریدەهێنن و زیانێکی زۆر بە پێستیان دەگەیەنێت.

یەکەم: پرایمەر، زۆرکات دەبێتە هۆی دروستبونی زیبکە و پەڵەی روخسار بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە.

دووەم: سوراو، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە مادەی کیمیایی تێدایە کاریگەری خراپی لەسەر هۆرمۆنەکانی جەستە هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی روشاندن و قلیشانی لێوەکان.

سێیەم: کرێمی فاوندەیشن، رێگە لە هەناسەدانی پێست دەگرێت و دەبێتە هۆی دروستبونی زیبکە و پەڵەی ڕوخسار، هەروەها دەبێتە هۆی وشک بونەوەی روخسار.

چوارەم: کلی چاو رێگری لە پشودانی چاوەکان دەگرێت، دەبێتە هۆی دروستبونی ئاوی سپی چاو.

ئه‌م بابه‌ته 10503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP