لەم وەرزەدا بەم جۆرە گرنگی بە پێیەکانت بدە


خەندان لایف-

لە وەرزی هاویندا پێیەکان بە هەمان شێوەی بەشەکانی دیکەی جەستە پێویستیان بە گرنگی پێدان هەیە بۆ ئەوەی لە قلشان و وشکبونەوە بیپارێزیت، دەتوانیت ئەم ڕینماییانە جێبەجێ بکەیت.

یەکەم: لە کاتی چونە دەرەوەدا دژە خۆر بەکاربهێنە.

دووەم: شەوان پێش نوستن کرێمی شێدارکەرەوەی پێ بەکاربهێنە.

سێیەم: لانی کەم هەفتەی جارێک سکرەب بۆ پێیەکانت بکە بۆ ئەوەی پێستە مردوەکانی لێبکەیتەوە.

چوارەم: گرنگە لە کاتی خۆ شوشتن بەردە پێ بەکاربهێنیت.

پێنجەم: سابون بە پێیەکانت بەکارمەهێنە چونکە دەبێتە هۆی وشک بونەوەی پێیەکان.

شەشەم: گرنگی بە خواردنی تەنروست بدە، دوربکەوە لە خواردنە ئامادەکراوەکان چونکە ڕیژەیەکی زۆر خوێی تێدایە و زیان بە پێیەکان دەگەیەنێت، هەروەها دوربکەوە لەو خواردنانەی کە بە شەکری سپی دروست دەکرێن.

 

ئه‌م بابه‌ته 6540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP