مەترسیەکانی کورسی ئۆتۆمبێل بۆ منداڵان


خەندان لایف-

توێژینەوەیەک لە ماڵپەڕی msn مەترسی ئەو کورسیانە دەخاتە رو کە دایکان و باوکان لە ئۆتۆمبێلەکانیان دایدەنێن بۆ منداڵەکانیان.

لە توێژینەوەکەدا هانوە کە ئەو کورسیانە ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ مردنی منداڵ چونکە ماسولکەی ملی منداڵ لاوازە، زۆرجار دەبێتە هۆی داخستنی بۆری هەناسەدانی منداڵ و دەبێتە هۆی مردنی.

ئەو توێژینەوەیە ئەوەشی خستۆتە ڕو کە لە کۆی 1200 منداڵ 220 منداڵ گیانیان لەدەست داوە بە هۆی بەکارهێنانی ئەو کورسیانە، زیاتر ئەو منداڵانەش ئەگەری مردنیان زیاتر دەبێت کە دایک و باوکیان لە ماڵەوە ئەو کورسانە بەکاردەهێنن بۆ نوستنی منداڵەکانیان.

توێژینەوەکە هۆشیاری دەدات بە دایک و باوکان کە تەنها لە کاتی پێویستدا ئەو کورسانە بەکاربهێنن، منداڵ نابێت لە دو کاتژمێر زیاتر تیایدا بمێنێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP