شێوازی دروستکردنی شیرینی ڕەفایلۆ

خەندان لایف-

کەرەستەکان:
یەك قوتو شیری خەست 
دو پەرداخ گوێزی هندی
شەش بۆ هەشت دانە بسکیت بەتامی ڤانێلا 
شوکولاتە بۆ هەڵکێشانی واتا نیوەی بەسپی نیوەی بە شوکولاتە 
نیو کوپ بایەمی دەنك گەورە

شیوازی دروستکردن:
- سەرەتا بسکیتەکە ورد دەکرێت لەگەڵ شیرەکە تێکەڵ دەکرێت پاشان گوێزەکەی تیدەکرێت.
-هەڵ دەشێلرێت بەدەست تاهەموی یەك دەگرێت وهەویرێکی توندو لینج دەردەچێت.
- پاشان دەکرێتەتۆپی خڕو دەنکەبایەمێك دەکرێتە ناوی جوان قەپات دەکرێت وخڕ دەکرێتەوە.
 - قاپێکی قوڵ گوێزی هندی تری تێدەکرێت وبەجیادادەنرێت یەکە یەکە لەدوای دروست کردنی لەگوێزە هندیەکە هەڵدەکێشرێت بەم شێوەیە شیرینیەکە دروست بو.

ئامادەکردنی گیراوەی شۆکۆلاتەکە:
بۆ دروست کردنی شیرینی قاڵبێك شۆکۆلاتە ئەم جۆرە تایبەت بەشیرینیە وشوکۆلاتەیەکی جیاواز ترە لەگەڵ خواردنی شۆکۆلاتەکانی تر:

- قاڵبێك شوکولاتە 200 گرام بێت لەگەڵ کەوچکێك کەرە دەخرێتە قاپێکەوە.
- مەنجەلێکی بجوك نیوەدەکرێت لەئاو دەخرێتە سەرئاگر تادەکوڵێت.
- ئەوقاپەی کەرە و شوکۆلاتەکەمان تێکردوە دەخرێتەسەردەمی ئەومەنجەڵە پاشان وردە وردە بەگەرمی وبە هەڵمی ئاوەکە نەستەلەوکەرەکە تێکەڵ دەبێت ودەتوێتەوە.
-بەپێی ئارەزوو نیوەی شیرینیەکە هەڵکێشە لە شوکولاتەکە دەکرێتە قاپی پێشکەش کردن وئامادەیە بۆ خواردن.

ئه‌م بابه‌ته 18864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP