دڵە کزە چیە و چارەسەرەکانی چین

خەندان لایف-

دڵە کزە هەبونی ئازارە لە سنگ و گەروی کەسەکەدا، کاتێک ڕودەدات کە ترشەلۆکەکانی گەدە یان خواردنە هەرس نەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک ، بەمەش کەسەکە هەست بە ئازار دەکات. 

ماڵپەڕی Healthline چارەسەرەکان دەخاتە ڕو لە کاتی هەبونی ئازار: 

یەکەم: جلێکی یەخە کراوە بپۆشە.

دووەم: بۆ پێوە بوەستە یان پیاسە بکە.

سێیەم: سۆدە و ئاو تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە.

چوارەم: زەنجەفیل یارمەتیدەرێکی باشە.

پێنجەم: بنێشت بجوە.

شەشەم: لە جگەرە کێشان دور بکەوە.

حەوتەم: ڕەگە بەلەک بکوڵێنە ئاوەکەی بخۆرەوە.

هەشتەم: دەتوانیت کەمێک سرکەی سێو بخۆیت بە نەهێشتنی ئازار.

نۆیەم: ئەگەر هەفتەی دوجار هەستت بە دڵە کزە کرد باشترە سەردانی دکتۆر بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 20309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP