پێنج هۆکار دەری دەخات کە لێدانی منداڵ خراپە

خەندان لایف-

لێدان ئەو ڕێگایەیە کە زۆربەی دایک و باوکان بەکاری دەهێنن بۆ سزادانی منداڵەکانیان، بەڵام توێژینەوەیەک ئەوە دەردەخات کە لێدانی منداڵ چارەسەر نیە، ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕو کە بۆچی لێدانی منداڵ خراپە.

یەکەم: لێدان کێشەکان چارەسەر ناکات، وا لە منداڵ دەکات سور بێت لەسەر ڕەفتارەکانی.

دووەم: ئیتر متمانەت پێ ناکات، هەمو شتێکت لێ دەشارێتەوە.

سێیەم: وا دەکات لە داهاتو کەسێکی توندوتیژ بێت.

چوارەم: زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە توشی خەمۆکی ببێت.

پێنجەم: هۆکارێکە بۆ زو نەخۆشکەوتنی منداڵ.

ئه‌م بابه‌ته 18976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP