هەرێم سەڵاح کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف- 

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەرێم سەڵاح بەم زوانە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەرێم سەڵاح لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئاماژەی بەوە کردوە، بەم زوانە کلیپێکی نوێ بە ناوی "دەمرم دەمرم" بڵاودەکاتەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات، کە لەلایەن "بریار فەناح"ەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

هەرێم سەڵاح برای هونەرمەند هەردی سەڵاح-ە، سەرەتا بە کاری میوزیک ژەنی دەستی پێکردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP