بە پێکهاتەی سروشتی ماکیاژەکەی ڕوخسارت لێبکەرەوە

خەندان لایف-

زۆرێک لە خانمان بۆ لێکردنەوەی ماکیاژەکەی ڕوخساریان مادەی تایبەت بە لێکردنەوەی ماکیاژ بەکاردەهێنن، کە زۆرجار ئەم مادانە پێکهاتەی کیمیایی لە خۆ دەگرن و زیان بە پێست دەگەیەنێت، دەتوانیت بەم شێوەیە بە پێکهاتەی سروشتی ماکیاژەکەی ڕوخسارت لێبکەیتەوە.

یەکەم: شیر، سودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت، دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ، دەبێتە هۆی پاکردنەوە خانەکانی ڕوخسار.

دووەم: دەتوانیت خەیار بکەیتە ناو خەڵاتەی کارەبایی، ئاوی خەیارەکە لەگەڵ کەمێک ڕۆنی ڕوەک تێکەڵ بکەیت بۆ لێکردنەوەی ماکیاژەکەت بەکاریبهێنیت.

سێیەم: لیمۆ، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە هەڵبژاردنێکی باشە، دەتوانیت ئاوی تەماتە لەگەڵ چەند دڵۆپێک گوشراوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت بیدەیت لە ڕوخسارت، بۆ چەند خولەکێک جێی بهێڵە دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 5484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP