ھەڵکەوت زاھیر پەیامێکی ڤیدیۆیی لەسەر ھونەرمەند زیاد ئەسعەد بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هەڵکەوت زاهیر دەربارەی تەندروستی زیاد ئەسعەد گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە و ڕونکردنەوە دەدات.

ئاوازدانەری ناسراو "هەڵکەوت زاهیر" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە و دەربارەی تەندروستی هونەرمەند "زیاد ئەسعەد" دەڵێت، هەندێک بابەت لەسەر تەدروستی زیاد ئەسعەد بڵاوبوەتەوە کە ئەو هەواڵانەی بڵاوبونەتەوە دورن لە ڕاستیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ پەیوەندی تەلەفونیم لەگەڵ ئەنجامداوە، هیچ بابەتێک نیە لەو بابەتانەی بڵاوکراوەتەوە راست نین".

هەڵکەوت زاهیر دەشڵێت، "لە ئێستادا زیاد ئەسعەد لەوپەری تەندروستی باش و سەلامەتی و داهێنانە مەزنەکانیەتی لە روی هونەرەوە".

 

 

ئه‌م بابه‌ته 56201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP