چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە

خەندان لایف-

وشکی پێست زۆر کات کەسەکە توشی نیگەرانی دەکات، هەندێک کاتیس بە ڕوخسارەوە دەردەکەوێت، باشترە ئەو کەسانەی کێشەی وشکی پێستیان هەیە ئەم ڕینماییانە جێبەجێ بکەن.

یەکەم: ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی پێستە مردوەکانی ڕوخسار لابچێت.

دووەم: شەوانە پێش نوستن کرێمی شێدارکرەوەی پێست بەکاربهێنە.

سێیەم: بە هیچ شێوەیەک رێگە مەدە سابون بە ڕوخسارت بکەوێت.

چوارەم: ئاوی گەرم بۆ ڕوخسارت بەکار مەهێنە.

پێنجەم: ئەو پاکەرەوەیەی بەکاری دەهێنیت دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ جۆری پێستت.

شەشەم: کرێمی دژە چرچ بونی ڕوخسار بەکار مەهێنە، چونکە دەبێتە هۆی زیاتر وشک بونەوەی ڕوخسار.

حەوتەم: هەفتەی دوجار سکرەب بۆ ڕوخسارت بکە، بۆ لابردنی خانە مردوەکانی ڕوخسار.

ئه‌م بابه‌ته 6416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP