کەژێ هاوتا بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەوێت

خەندان لایف-

کەژێ هاوتا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەوێت.

خانمە هونەرمەندی کورد "کەژێ هاوتا" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەوێت، بەشێکی زۆر لە هەوادارەکانی ڕەخنەی ئەوە لێ دەگرن کە بە هۆی نەشتەرگەری جوانکاریەوە خەریکە جوانیە سروشتیەکەی لە دەست دەدات.

کەژێ کچی (ھاوتا ئەسعەد)ـی ھونەرمەندی گۆرانیبێژە، برازای (زیاد ئەسعەد)ـی ھونەرمەندی بەناوبانگی کوردە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 70496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP