چی لە جەستەدا ڕودەدات ئەگەر هەمو ڕۆژێک زەیتی گوێزی هندی بخۆیت

خەندان لایف-

زەیتی گوێزی هندی یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان، ڕەنگە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هندی پشت گوێ بخەیت بێ ئەوەی زانیاریت هەبێت دەربارەی سودە تەندروستیەکانی، لە توێژینەوەیەکدا کە "ماری پێری" ئەنجامیداوە سودە تەندروستیەکانی دەخاتە ڕو کە چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت ئەگەر هەمو ڕۆژێک بەکاری بهێنیت.

یەکەم: دەبێتە هۆی لەناوبردنی چەوری لەش و سوتاندنی کالۆری.

دووەم: جەستە لە بەکتریا زیان بەخشەکان دەپارێزێت.

سێیەم: ئارەزوی خواردن کەم دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن.

چوارەم: دەبێتە خۆی باڵانس کردنی کۆلیسترۆلی خوێن.

پێنجەم: پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات و تەندروستی ددانەکان دەپارێزێت.

شەشەم: لێدانی دڵ ڕێکدەخات.

حەوتەم: بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوی خواردنی ناکەن، دەتوانن بۆ بەشی خوارەوەی قژ بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی سوتاوی و زبری قژ نەهێڵێت، هەروەها دەتوانن شەوان پێش نوستن بۆ لێوتان بەکاری بهێنن بۆ نەهێشتنی قلیشانی لێو.

ئه‌م بابه‌ته 11143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP