لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی حوزەیران لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاوڕ:
ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز و قورس دەبێت، بەهۆی رودانی کۆمەڵێک روداوی ناخۆشەوە، کە کاریگەری لەسەر بەرهەم و ئەنجامەکانت هەبوە لەروی پیشەییەوە، بێگومان کێشەکانی کارەکەت کاریگەری سلبی لەسەر پەیوەندی سۆزداریشت دەبێت، دەرونیشت زۆر ماندوە.

گا: 
لەو کێشانە رزگاردەبێت کە ماوەیەکی زۆرە روبەروی کارەکەت بووەتەوە، هەنگاوی گەورە دەنێیت، خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بە خەمێکەوە سەرقاڵە و پێویستی بە پشتیوانی و هاوکاری تۆ هەیە، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە و بحەوێرەوە.

دووانە: 
چەندین کاری نوێ دەخرێتە بەردەمت و دەرگاکان بە روتدا دەکرێتەوە، کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی دەکەیت، پشتیوانی خۆشەویستەکەت بۆتۆ زۆر گرنگە، چونکە زیاتر پەیوەست دەبیت پێوەی، لەروی جەستەییەوە زۆر ماندویت و دەکرێت لەرێگای چالاکی جۆراوجۆرەوە دەرونت بحەوێنیتەوە.

قرژاڵ: 
زانیاری نوێ وەردەگریت و ئەزمونێکی دیکە لە کارەکەت تاقیدەکەیتەوە و فێردەبیت، ئەم ماوەیە دوردەبیت لە خۆشەویستەکەت و کەمتر چاوت پێیدەکەوێت، ئەمەش بێزاردەکات، متمانەبەخۆبوون کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستیت هەیە.

شێر: 
گۆڕانکاری رودەدات لەروی پیشەییەوە و رێگایەکی نوێ دەدۆزیتەوە، بۆ ئەوەی سودی لێببییت، لەروی سۆزدارییەوە کاتێکی رۆمانسی و ئاسوودەبەخش بەسەردەبەیت، کاتێکی گونجاو تەرخان بکە بۆ راهێنانی وەرزشی.

فەریک:
پێویستە کارەکانت رێکبخەیتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چانسێکی باشتر لەروی پیشەییەوە، کاتێک تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت و زیاتر بایەخی پێبدە، دانانی پلانی رۆژانە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە.

تەرازوو: 
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی روبەروی کێشەکان ببیتەوە، چونکە ئەزمونی کارکردن زۆرە، پەیوەندی سۆزداریت بە بارودۆخێکی ناخۆش و ساردا تێپەڕدەبێت، گرنگە لەو رۆتینە بڕۆنە دەرەوە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

دووپشک:
ئەم ماوەیە بارودۆخی کارکردن زۆرباشە، بەڵام دەبێت پێش هەر هەنگاوێک باشتر بیربکەیتەوە، رەنگە هەندێک ناکۆکی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت روبدات، بەڵام بەخێرایی هەوڵی چارەسەرکردنی بدە، پێویستە بە حەوانەوە و جێگایەکی ئارام هەیە.

کەوان: 
سروشتێکی ئارام هەیە لە کارەکەت، ئەمەش کاریگەری ئیجابی لەسەر پیشەکەت هەیە و لەلایەن هاوپیشەکانت و بەرپرسەکانتەوە ستایش دەکرێیت، هەوڵبدە راستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆبکە، بەشێوەیەکی ئارام رەفتاربکە و بڕیاری دروست بدە.

گیسک: 
هەرگیز بەپەلە هیچ بڕیارێک مەدە لە کارەکەت، پێش ئەوەی دڵنیانەبیتەوە، سەرکەوتنی پەیوەندی سۆزداریت پێویستی بە قوربانیدانە، رەنگە جەستەت ماندوبێت، بەهۆی کاری زۆرەوە.

سەتڵ:
کارەکانت بۆ بەرپرس و هاوپیشەکانت جێگای ستایشە و متمانەیان بە تواناکانت هەیە، هەرگیز هیچ بەڵێنێک مەدە کە ناتوانیت جێبەجێی بکەیت لەروی سۆزدارییەوە، خواردنەوەی ئاو فەرامۆش مەکە، چونکە بۆ تەندروستیت پێویستە.

نەهەنگ:
هەندێک ناکۆکی بچوک هەیە لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت، بەڵام دەکرێت چارەسەر بکرێت، رەنگە لەروی سۆزدارییەوە بێزاربیت، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت هۆکارەکەی بدۆزیتەوە و چارەسەری بکەیت، خۆتبەدوربگرە لەهەر هۆکارێک زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

ئه‌م بابه‌ته 42750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP